English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا له‌ كوشتنی ریهام یه‌عقوب له‌ عێراق نیگەرانه‌
2020-08-21 [08:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ریهام یه‌عقوب كچه‌ چالاكوانێكه‌ لەگەڵ ئافرەتێکی دیکەی یاوەری، شەوی چوارشەممە 19ـی ئابی 2020، لە ناوەڕاستی شاری بەسرە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژران، دوێنێ پێنجشه‌ممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند، تیرۆركردنی چالاکوانانی کومەڵگەی مەدەنی لە عێراقدا و ئەو هێرشانەش کە دەکرێنە سەر خۆپیشاندەران لە شارەکانی بەغدا و بەسرە زۆر جیگای نیگه‌رانییه‌.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە مۆرگان ئۆرتێگاس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە بە ئەرکێکی گرنگی حکومەتی عێڕاقی دەزانین هەنگاوی دەستبەجێ بنێت بۆ ئەوەی گروپە چەکدارەکان، ڕێگر و دەستەو تاقمەکانی تاوانکاری به‌ تۆمه‌تی هێرشكردن خۆپیشاندانی بە ئاشتیانە بەرپرسیار بکات.

سەرچاوەکانی ئاسایش و پزشکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند خانمێکی چالاکوان ڕۆژی چوارشەممە کوژرا و سێ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون لە کاتێکدا کە چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری بەسرە دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کرد. ئەمەش سێهەم ڕووداوە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا رووبدات و تیایدا چالاکوانی دژ بە حکومەت بکرێتە ئامانج.

 

voa





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad