English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌...له‌ ناسرییە بارەگای چه‌ند حزبێك به‌ شۆڤل رووخێنران و سوتێنران
2020-08-22 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییەی سەنتەری پارێزگای زیقار له‌ باشووری عێراق ناڕەزایەتییان لە به‌رامبه‌ر هێرشكردنە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە ناوەڕاستی شاره‌كه‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و گردبوونه‌وه‌ و ژمارەیەك بارەگای حزبه‌كانیان لە شارەكە سووتاند.

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی خۆجێیی بڵاویان كردەوە، دوای ئەوەی هێرشكرایە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە و بەهۆیەوە ١١ خۆپیشاندەران برینداربوون، ژمارەیەك بارەگای پارتە بەشداربووەكان لە دەسەڵات لە شارەكە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگریان تێبەڕدراوە و سووتێنراون.

بەپێی میدیاكان، هەر لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران ژمارەیەك رێگەی سەرەكییان لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە داخستووه‌ و شوڤلیان به‌كار هێناوه‌ بۆ روخاندنی باره‌گاكان و هه‌ر یه‌ك له‌ باره‌گاكانی حزبی شوعی، عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق، رێكخراوی به‌در، حزبی ده‌عوه‌ و ره‌وتی حیكمه‌ روبه‌رووی وێرانكردن بوونه‌وه‌.

خۆپیشاندانەكانی شاری ناسرییە دوای ئەوە ئەنجامدران كە دوێنێ‌ هەینی ژمارەیەك كەسی نەناسراو بە بۆمب هێرشیان كردە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە شارەكە و بەهۆیەوە ١١ خۆپیشاندەر برینداربوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە كە لیژنەیەكی باڵای بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانی شاری ناسرییە پێكهێناوە.

me_ga.php?id=4717

me_ga.php?id=4715

me_ga.php?id=4713

me_ga.php?id=4714





ئەم هەواڵە 4741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad