English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ نانسی پیلۆسی كۆبووه‌وه‌
2020-08-22 [11:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ میانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن، سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی، سەردانی كۆنگریسی كرد و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، نانسی پیلۆسی كۆبوویەوە، باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا، چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا تاوتوێكراوە بە تایبەتیش لە بوارەكانی ئەمنی ئابووری و فێركردن و چه‌ند بوارێكی دیكە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەبارەت بە پێشخستنی توانای هێزە عێراقییەكان لە شەڕەكانی دژبە تیرۆر و لەگەڵ دۆسیەی ئاوارەكان و كەمینەكان لە عێراق گفتوگۆكراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی جەختیكردووەتەوە كە عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەرییە و مامەڵەكردن لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەر سەروەرییەكەی دەبێت و بە گرنگی زانیوە كە هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا پتەوتر بكرێت بەتایبەتیش لە بواری ئابوورییدا.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی رایگەیاندووە كە ئاسۆی هاوكارییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن تەنها لە رووی ئەمنی و سەربازیی خۆی نابینێتەوە، بەڵكو چەند بوارێكی دیكەیش دەگرێتەوە لەوانە دووبارە بنیتانانەوە و ئاوەدانكردنەوەی عێراق و لەگەڵ بنیاتنانی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ ئەمریكا.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە شێوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دوای كۆتایی هاتنی شەڕی دژبە داعش داوە و رایگەیاندووە، گفتوگۆی ستراتیجی كە لە نێوان عێراق و ئەمریكا لە میانی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن سازكراوە، لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن كراوە كە ئەو خاڵانە دەبنە هۆی دامەزراندنی قۆناغی نوێ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، نانسی پیلۆسی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە هەنگاوانەی مستەفا كازی نیشانداوە كە لە كاتی دەستبەكاروبونی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق ناویەتی بە تایبەتیش لە دۆسیەی پێكهاتەكان و ئاوارەكاندا.

نانسی پیلۆسی راشیگەیاندووە كە ئەمریكا پاڵپشتی لە حكوومەتی ئێستای عێراق دەكات و جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق وڵاتێكی سەربەخۆ و گرنگە لە ناوچەكە و لەئێستادا كۆ دەنگی هەیە لەوەی پاڵپشتی زیاتر لە هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بكرێت لە شەڕی دژبە داعش.

لەمبارەیەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی جەختیكردووەتەوە كە دۆسیەی پێكهاتەكان و ئاوارەكان، لەلایەن حكوومەتی گرنگی زۆری پێ دەدرێت و سوورە لەسەر ئەوەی كەشێكی لەبار بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ زێد خۆیان برەخسێنێت و ئەو كێشە و گرفتەی كە رووبەڕووی كەمینەكان بووەتە لە عێراق، چارەسەری بكات.





ئەم هەواڵە 5092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad