English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک: هەنگوین لە دەرمان کاریگەرترە بۆ چارەسەری کۆکە و هەڵامەت
2020-08-22 [02:43 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەرکەوتوە هەنگوین لە "ئەنتیبایۆتیک" و دەرمانی چارەسەری هەڵامەت و کۆکە باشترە، هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە.

لە توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد، کە لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاوبوەتەوە، بەراود لە نێوان هەنگوین و دەرمانی نەهێشتنی هەڵامەت، کۆکە، هەستیاری و تەنگەنەفەسی کراوە، بەمەبەستی ئەوەی کاریگەری هەردوکیان دەربخەن.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی هەنگوین کاریگەری زۆرباشی هەیە لەسەر نەهێشتنی کۆکە، کەمکردنەوی ئازاری قورگ، بەپێچەوانەی هەندێک دەرمانەوە هیچ زیانێکی نییە و کاریگەری لاوەکی نییە.

توێژەرانی توێژینەوەکە رایانگەیاند، "هەنگوین لە دەرمانی ئاسایی باشترە بۆ چارەسەر هەڵامەت و کۆکە، هاوشێوەی ئەنتیبایۆتیک-ی سروشتی کاردەکات، بێئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت، بە خێرایی کاردەکات و هەرزانیشە".





ئەم هەواڵە 4897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad