English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەچێتە تاران
2020-08-23 [05:50 AM]

​ZNA - هەولێر


رافایل گەرووسی، سەرۆکی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، سبەی دووشەممە ٢٤ی ئاب، بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەچێتە تاران.

گەرووسی لە راگەیەندراوێکدا کە  ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتییە بڵاوی‌کردووەتەوە دەڵێت " من بەتەمام خۆم سەردانی تاران بکەم و باس لە گرنیگیی هاوکارییە دوولایەنەکان بکەنەوە."

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەرکی چاودری‌کردن بەسەر رێک‌کەوتنی ئەتومیی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانی لەسەر شانە.

بە گوێرەی راگەیاندنەکەی ئاژانس، گەرووسی دەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەست‌گەیشتنی ئاژانس بە دوو بنکەی ئەتۆمیی شاراوەی ئێران گفتوگۆ دەکات.

بە بۆچوونی زانایانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، هەتا ئێستا ئەم دامەزاوەیە دەستی بە دوو بنکەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی رانەگەیشتووە و دەڵێن رەنگە کاری ئەم دوو بنکەیە بەرەو بەرهەم‌هێنانی بۆمبی ئەتۆمیە.





ئەم هەواڵە 6979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad