English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: تاوەكو دووساڵی تر دەستبەرداری هاوردەكردنی بەنزین دەبین
2020-08-24 [08:34 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تاوەكو کۆتایی ساڵی 2023 دەستبەرداری هاوردەکردنی بەنزین دەبن، هەروەها تاوەکو ساڵی 2025 سووتانی گازی هاوتای نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان دەوەستێنن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، سەردانی شاندی حكومەت بۆ واشنتن لە رووی ئابوورییەوە زۆر گرنگ بوو، لەگەڵ هەندێک کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی تاوتوێی وەبەرهێنان کراوە، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کەرتی نەوت و گازی عێراق کار بکەن.

ئاشکرای کرد، ئێستا توانای بەرهەمهێنانی عێراق 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و تاوەکو ساڵی 2025 دەتوانن ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکەنەوە.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی پلانەکان لە دوای ساڵی 2030ـەوە روو لە وزە نوێبووەوەکان دەکەن، کار بۆ ئەوە دەکەن نەوت نەبێتە تاکە سەرچاوەیەکی وزە لە وڵاتەکەدا. 

ئەلعراقییە

 





ئەم هەواڵە 3982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad