English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باشوور: سەرۆكی كۆریای باكوور بێهۆشە
2020-08-24 [08:59 AM]

​ZNA – هەولێر


چانگ سۆنگ مین، یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی کۆریای باشوور، ئاشکرایکرد، کیم بێهۆشە و دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور، راستیی دۆخی تەندروستی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەشارنەوە.

سۆنگ مین، قسەی بۆ میدیاکانی ناوخۆی کۆریای باشوور کردووە و ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور راستییەکان لەبارەی دۆخی تەندروستی سەرۆکی وڵاتەکە دەشارنەوە، بۆیە دەکرێ بێهۆش بووبێت، ئەو گوتی لەو باوەڕەدام "سەرۆکی کۆریای باکوور بێهۆشە، بەڵام هێشتا لە ژیاندا ماوە".

لێدوانەکانی ئەو دیبلۆماتکارە باشوورییە، لە کاتێکدایە کە دەنگۆی زۆر لەبارەی دۆخی راستەقینەی تەندروستی کیم یۆنگ، 36 ساڵ، دەوروژێنرێت، ئەمەش بەهۆی کەمدەرکەوتنی ئاشکرای لە ماوەی ئەمساڵدا.

ئەو دەڵێت لەبەرئەوەی دۆخی تەندروستیی سەرۆکی کۆریای باکوور لەناکاو تێکچووە، بۆیە ئامادەسازیی بۆ گواستنەوەی تەواوی دەسەڵات لەو وڵاتەدا نەکراوە، تەنیا ئەوەیە کە زۆرینەی دەسەڵاتەکان بۆ خوشکەکەی گواستراوەتەوە تاوەکو بۆشایی لە دەسەڵاتدا دروست نەبێت، روونیکردەوە کە خوشکەکەی سەرۆک "لە پێگەیەکی دەسەڵاتدایە، کە توانای وەرگرتنی دەسەڵاتەکانی براکەی هەیە".

ئاژانسی هەواڵی "یونهاب"ی کۆریای باشوور کە پشتی بە سەرچاوە هەواڵگرییەکان بەستووە، دەڵێت لە تەممووزی رابردووەوە، چالاکییە گشتییەکانی سەرۆکی کۆریای باکوور کەمیان کردووە،13 جار لە بۆنەی گشتیدا دەرکەوتووە لە کۆی 33 چالاکی کە لە کۆی مانگەکانی ئەمساڵدا ئەنجامیداون

ئاژانسەکە هەروەها دەڵێ کیم، بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ خوشکە بچووکەکەی گواستووەتەوە، لەگەڵ یاریدەدەرە نزیکەکانی، بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروباری دەوڵەت.

ئاژانسی یونهاب زیاتر ئاشکرایکردووە کە ئاژانسی هەواڵگریی کۆریای باشوور، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی وڵاتدا، روونیکردووەتەوە کە خوشکە بچووکەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور، ئێستا پۆستی جێگری یەکەمی سەرپەرشتیاری لیژنەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری کۆریای باکوورە، زۆرینەی دەسەڵاتەکانی ئێستای وڵات لەلایەن ئەوەوە بەڕێوەدەبرێن

کیم یۆ جۆنگ، پێشتر لەلایەن براکەیەوە کرابوو بەبەرپرسی سیاسەتەکانی کۆریای باکوور لە بەرامبەر کۆریای باشوور و ئەمریکا و دۆسێ گرنگەکانی دیکەی وڵات. لە کاتێکدا هەندێک لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ باک بۆنگ جو، جێگری لیژنەی کاروبارەکانی دەوڵەت و کیم دۆک هون، سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵات گواستبووەوە، لە نێویاندا بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئابووریی لە وڵاتدا.

 





ئەم هەواڵە 6844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad