English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو كه‌سه‌ی هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت له‌ نیوزله‌ندا له‌ دادگا ده‌ركه‌وت
2020-08-24 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دانیشتنەکانی دادگاییکردنی برینتۆن تارانت کە لە شاری كریستچه‌رچ هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و ٥١ کەسی کوشت و ٤٩ کەسی دیکەی بریندار کرد، دەستی پێ کرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چوار رۆژ دادگایی بكرێت و سزای تاوانباره‌كه‌ بدرێت.

رادیۆی نیوزیلاند بڵاوی کردەوە کە لە رێوشوێنێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی برینتۆن تارانت لە دادگای باڵای كریستچه‌رچ دەستی پێکردووە کە چاوەڕوان دەکرێت چوار رۆژ بخایەنێت و تیایدا سزای سەر ئەو كه‌سه‌ دیاریی بکرێت.

لە کاتێکدا ئەو رێگایانە داخراون کە دەچنەوە سەر ئەو دادگایەی دانیشتنەکانی تیادا بەڕێوەدەچێت کە کەسوکاری ئەو کەسانەی لەو کردە تیرۆریستیەدا گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ بریندارانی رووداوەکە تیایدا بەشدارن لە سەربانی بینای ناوچەکە پۆلیس بە چەکی نیشانشکێن جێگیرکراون.

لە کاتێکدا دادگاییکردنەکە درێژەی هەیە، پەخشی راستەوخۆ و بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەبارەی دانیشتنەکە قەدەغەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت لەو دادگاییکردنەدا زیاتر لە ٦٠ کەس مافی قسەکردنیان پێ بدرێت.

برینتۆن تارانت کە لە دانیشتنەکەدا لەلایەن دادوەری دادگای باڵای كریستچه‌رچ، کامیرۆن ماندێرەوە دادگایی دەکرێت لە گرتووخانەی ئاوکلاند لەڕێگەی سیستمی دانگ و رەنگەوە بەشداری دەکات.

برینتۆن تارانت لە ١٣ی تەمووزدا دانی نا بەتەواوی ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی کراونەتەوە کە بریتین لە تیرۆرکردنی ٥١ کەس، هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ٤٠ کەس و ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستیی.

برینتۆن تارانت کە بەرگریی لە باڵادەستبوونی رەگەزی سپی پێست دەکات و راستڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو دادگاییکردنە چوار رۆژیە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێندرێت.

برینتۆن تارانت لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٩دا لە میانی نوێژی هەیینیدا بە چەکی ئۆتۆماتیکی هێرشی کردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتەکانی نور و لینوود، لە هێرشەکەدا کە لە نیوزیلاند و تەواوی جیهان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە ٥١ کەس گیانیان لەدەست دا و ٤٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

aa





ئەم هەواڵە 5620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad