English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێكی عێراقی تووشی كۆرۆنا بووه‌ و هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی كه‌ره‌نتین كرا
2020-08-24 [12:54 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ كاروباری راگه‌یاندن له‌ ئوردن "ئه‌مجه‌د عه‌زایله‌" رایگه‌یاند، وه‌زیری راگه‌یاندنی عێراق ئه‌ركان شه‌یبانی له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئوردن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و رێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.

ئه‌مجه‌د عه‌زایله‌ وتیشی، پشكنینه‌كانی شه‌یبانی له‌ ئوردن پۆزه‌تیڤ بووه‌، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات رێكاری ته‌ندروستی پێویست بۆ پارێزگاریكردن له‌ وه‌زیره‌ عێراقییه‌كه‌ بگیرێته‌به‌ر.

باسی له‌وه‌ش كرد، شه‌یبانی جێگای بایه‌خ و گرنگی پێدانه‌ له‌ ئوردن، ته‌واوی ئازادی هه‌یه‌ له‌ ئوردن یاخود ده‌یه‌وێ له‌ عێراق چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

روونی كرده‌وه‌، وه‌زیری ئابوری ئه‌لكترۆنی ئوردن "موسه‌نا غه‌رایبه‌" له‌ فرۆكه‌خانه‌ پێشوازی له شه‌یبانی كردوه‌، به‌ ئه‌نجامدانی خۆپارێزی و پارێزگاریكردن له‌ دووری كۆمه‌ڵاتی پابه‌ند ده‌بێت، له‌ ئێستادا له‌ ماڵ كه‌ره‌نتین كراوه‌ و كاروباره‌كان له‌ ماڵه‌وه‌ راده‌په‌ڕێنێت.

رۆژی هه‌ینی رابردوو شه‌یبانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئوردن، به‌پێی رێكاره‌كانی پرۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی بۆ شانده‌ فه‌رمییه‌كان پشكنین بۆ وه‌زیره‌ عێراقییه‌كه‌ كرا.

شه‌یبانی دووه‌م وه‌زیره‌ دوای وه‌زیری رۆشه‌نبیری عێراقی حه‌سه‌ن نازم تووشی كۆرۆنا بێت.

 

RT





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad