English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تۆبەکردنی ئەمریکا تەنیا رێگەی دانووستانە
سەعید خەتیب‌زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2020-08-24 [05:23 AM]

​ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەگەر ئەمریکا میکانیزمی ماشە جێبەجێ بکات، بڕیارنامەی ٢٢٣١ی رێکخراوی نەتەوەیەک گرتووەکان و رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل کراوە.

سەعید خەتیب‌زادە گوتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،  لە وڵامی لێداوانی سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا کە گوتبووی دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، خێرا لەگەڵ ئێران رێکدەکەوێت، گوتی: تەنیا رێگەی گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان، تۆبەکردن و گەڕانەوی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیە.

خەتیب‌زادە رۆژی دووشەممە ٢٤ی ئاب، گوتی ئەم لێدوانانەی ترەمپ تەنیا لە نێوخۆی ئەمریکا کاریگەرن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەتا ئێستا چەندجارێک گوتوویەتی دوای هەڵبژاردنەوەی دووبارەی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا خێرا لەگەڵ ئێران رێکدەکەوێت.

میکانیزمی ماشە کە لەم دواییانەدا لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئامریکا زۆر باسی دەکرێت و سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی دەکارکردنی دەکات، بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم جۆریە ئەگەر ئێران ئەرکەکانی لەبەرانبەر رێککەوتنی ئەتۆمیدا جێبەجێ نەکات، بە هەموو ئەو گەمارۆیانەی بەر لە رێککەوتنەکە لەسەر ئێران جێبەجێ دەکرێنەوە.





ئەم هەواڵە 7420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad