English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ بە خێرایی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە 
2020-08-24 [05:33 AM]

ZNA- ھەولێر


فیلیپ کۆتینیۆ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ بایەرن میونشن دەکرد و توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ باڤارییەکان بەدەست بھێنێت ، بەخێرایی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە. 

دوای بەدەستھێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ، رۆنالد کومان راھێنەری نوێی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە کۆتینیۆ کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە و پێی راگەیاندوە کە وەرزی داھاتوو یەکێک دەبێت لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی بەرشەلۆنە. 

کۆتینیۆ دوای پەیوەندییەکەی کومان بڕیاریداوە تەنھا بۆ یەک ھەفتە پشوو وەربگرێت و ھەفتەی داھاتوو دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە . 

دووشەممەی داھاتوو کومان دەست بە مەشقەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و پێشبینی دەکرێت چەندین گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکھاتەی یانەی بەرشەلۆنە بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad