English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری میدیایی ترەمپ دەستی لەکار کێشایەوە
2020-08-24 [05:57 AM]

ZNA - هەولێر


کلیان کانۆی، کە ماوەیەکی درێژ راوێژکاری میدیایی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو، رۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئاب دەستی لەکار کێشایەوە.

کانۆی گوتوویەتی بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە کاروباری خێزانەکەی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

کانۆی ٥٣ ساڵی، لە رۆژانی یەکەمی هەڵـمەتی هەڵبژارنی ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٦وە لە تەنیشت سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا بوو، بەڵام لە ماوەی چوارساڵی رابردوودا ئەوکاتەی لە پێش کامێراکان لەگەڵ ترەمپ دەبنیرا رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرا.

هاوکات جۆرج کانۆیی هاوسەری ئەم راوێژکارەی تەرەمپ کە خۆی یەکێل لە پارێزەر ناودارەکانی واشنتۆنە، بە توندی دژی سەرۆک‌کۆماری ئەمریکایە و رەخنەی توندی لێدەگرێت.

کلیان کانۆی لە بیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب شوێنی کارەکەی جێ دەهێڵێت.

 





ئەم هەواڵە 7273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad