English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدۆکلیپە نوێیەکەی BTS بینەرێکی زۆری هەیە
2020-08-24 [11:47 AM]

ZNA – هەولێر


گرووپی میوزیکیی کۆری BTS  نوێترین ڤیدیۆکلیپی بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە و بینەرێکی زۆری هەیە.

 

ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی "Dynamite"یە و لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 177 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبووە.

 

ئەم بەرهەمە رۆژی هەینی بڵاوکرایەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیهاندا هەبوو.

 

BTS یەکێک لە گرووپە میوزیکییە بەناوبانگەکانی کۆریای باشوورە کە ناوبانگییەکی جیهانی هەیە.

 

بەم دواییە یەکێک لە ئەندامانی گرووپی میوزیکی کۆری BTS بەناوی جی هۆپ، بڕی 100 ملیۆن وۆن بەخشی.

 

ئەو بڕە پرەیە دەبێتە 84 ملیۆن و 416 هەزار دۆلاری ئەمریکی و دەبەخشرێتە ئەو منداڵانەی بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زەرەرمەندبوونە.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی 2018ـەوە تاوەکو ئێستا 450 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە.





ئەم هەواڵە 5020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad