English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ به‌شداریكردن له‌ لووتكه‌ی سێقوڵی، سەرۆكوەزیرانی عێراق له‌ ئوردنه‌
2020-08-25 [02:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەر لەدەستپێكردنی لووتكە سێقۆڵییەكەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر لە عەممان لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم كۆبوویەوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئوردن تاوتوێ كراوە، سەبارەت بە دۆسیەی هاوبەش و پێشهاتەكانی رەوشی ناوچەكە گفتوگۆ كراوە.

ئەمڕۆ سیشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لووتكەی سێقۆڵیی نێوان هەرسێ وڵات لە شاری عەممان پایتەختی ئوردن دەبەسترێت.

لە لووتكە سێقۆڵییەكەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر سەبارەت بە دۆسیەكانی هاوكاری ئابووری و هاوبەشی نێوان هەر سێ وڵات گفتوگۆ دەكرێت، هەروەها پتەوتركردنی كاری وەبەرهێنان و بازرگانی لەنێوان عێراق، ئوردن و میسر تاوتوێ دەكرێت.

هەروەها هەر لە میانی لووتكەكەدا، ئەو دۆسیە هەرێمییانە دەخرێنە بەرباس كە دەبنە هۆی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.

لووتكەی سێقوڵیی نێوان ئەو عێراق، ئوردن و میسر بۆ یەكەمجار لە ئاداری 2019دا لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازكرا كە لە میانیدا نێوان عێراق، ئوردن و میسر رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هاوكاری ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان پتەوتر بكەن.

 





ئەم هەواڵە 3019جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad