English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی (D)
2020-08-25 [03:40 AM]

ZNA ــ هەولێر


نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی (D) زۆر و جۆراوجۆرن، لە ناو مناڵان دا بریتیە لە دواکەوتنی رۆشتن و کەمی باڵا لە رێژەی ئاسایی خۆی، دواکەوتنی ددان، خرۆشانی دەرونی و زیادکردنی چانسی تووش بون بە ھەوکردن، گرژبوونی ماسولکەکان، لەھۆش خۆچوون بەھۆی گەیەنەرەکانی کارەبایی مێشک، کێشەکانی کۆئەندامی ھەناسە دان لە نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینەن، ھەروەھا ئازاری بەشی خوارەوەی ئێسکەکان بەتایبەتی پەراسوەکان و ئێسکی حەوزو بەشی پشتەوەی پێیەکان.
ڤیتامین دی زۆر گرینگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، راستە لە ئێستادا زۆر لە ھاوڵاتیان حاڵەتی کەمی ڤیتامین دی یان ھەیە وە زۆرێکیان لە شێوەی حەب بەکاری ئەھێنن، بەڵام ھەندێکجار زیادبونی ئەو ڤیتامینە لە لەشدا دەبێتە ھۆی ژەھراوی کردنی لەشی مرۆڤ تا ئاستێکی ترسناک.

ڤیتامین دی (D) خۆی بەشێوەیەکی سروشتی لە ھەندێک جۆری خۆراک دا بونی ھەیە ھەروەھا لە ئەنجامی خۆدانە بەرتیشکی خۆر دەتوانین بەدەستی بھێنین، یان دەتوانین بەشێک لە چەوری ماسی و وەری گرین، بەڵام بەڕێژەی دیاری کراو.

ڤیتامین دی (D) دروست دەبێت لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی لەش بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر، ھەروەھا لە بەرھەمە ئاژەڵیەکاندا بوونی ھەیە، ھەرچەندە ڤیتامین دی(D2) لە بەرھەمە روەکیەکان دا بوونی ھەیە، بەکارھێنانی ڤیتامین دی (D3) بەڕێژەیەکی زۆر بۆ ماوەیەکی دورودرێژ لەوانەیە ببێتە ھۆی کۆبونەوەی بڕێکی زۆر لە جەستەدا دوای راگرتن یاخود وازھێنان لە ڤیتامینەکە لە شێوەی حەب (Supplement).

ژەھراوی بون بە ڤیتامین دی (D) زۆر کەمە و بەزۆری ھەمیشە لەو کەسانەدا رودەدات کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێوەی حەب (supplements)وەری دەگرن بێ ئەوەی چاودێری ئاستی رێژەی ڤیتامینەکە بکرێت لە لەشیاندا، ھەروەھا بە پێچەوانەوە لە وانەیە ھەمان حاڵەت بە ھۆی زۆری وەرگرتنی ڤیتامینە کە لە رێگەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و خۆراکەوە روبدات.

بەدەست ھێنانی رێژەیەکی گونجاو لە ڤیتامین دی (D) لە خوێن دا دەتوانێت یارمەتیدەرێکی بەھێز بێت بۆ بە ھێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە ھەروەھا پاراستنی دژی ھەندێک لە نەخۆشیەکان وەک ھەوکردنی جومگەکان و شێرپەنجە.

بە ھیوای تەندروستی باش بۆ ھەموو لایەک
شەماڵ جلال
‏‎پسپۆڕی زانستی خۆراک و رژێمی خۆراکی
ماستەر لە تەندروستی گشتی خۆراک





ئەم هەواڵە 4564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad