English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: پاش کۆتاییهاتنی گەمارۆکان ئامادەی هەناردەکردنی چەکی رێگه‌پێدراوین
2020-08-25 [02:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند گەمارۆی چەکوچۆڵی سەر ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت و ئێران ئامادەیە چەکی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە بکات.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران کە بە سەردانێک لە ڕووسیایە گفتوگۆیێکی لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی کردووە و لە دیمانەکەیدا بەو ئاژانسەكه‌ی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا لە درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکی سەر ئێران شکستی هێنا و پاش پێنج ساڵ گەمارۆکان کۆتایییان پێدێت و ئێران ئامادەیە دەست بە هەناردەکردن و فرۆشتنی چەکی ڕێگەپێدراو بکات.

گوتیشی، ژمارەیه‌ک لە وڵاتانی چوار کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا و ئەورووپا کڕیاری چەکی ئێرانین و پاش کۆتاییهاتنی گەمارۆکان دەست بە فرۆشتن و هەناردەکردنی چەک دەکرێتەوە.

وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەو دوو مووشەکە نوێیەش کرد کە وەزارەتی بەرگریی ئێران هەفتەی ڕابردوو پەردەی لە سەر لادا و گوتیشی ئەو دوو مووشەکە کە ناوی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیسیان لێنراوە زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر دەپێون و ئەوەش دەستکەوتێکی نوێی پیشەی بەرگرییە کە لە وەزارەتی بەرگری کاری بەردەوامی لە سەر دەکرێت.

سپۆتنیک پرسیاری ئەوەی لە وەزیری بەرگریی ئێران کرد کە ئایا وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە سووریا دەدەنەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەیان بۆ فڕۆکەی ماهانی ئێرانی دروست کردبوو یان خەیر؟ ئەمیر حاتەمی لە وەڵامدا ڕایگەیاند هیچ دەست وەشاندنێکی ئەمریکا نەبووە کە بە چەندین شێوە و چەندین جار لە لایەن ئێرانەوە وەڵام نەدرابێتەوە بەڵام زۆرینەی جارەکان خودی ئەمریکییەکانیش ئەو بابەتە دەشارنەوە و ئاشکرای ناکەن.

لەم هەفتەیەدا ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە سەرووی شاندێکی سەربازی و سیاسی سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دیداری کرد

 

کوردپرێس.





ئەم هەواڵە 5308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad