English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەوڵی تیرۆرکردنی کچە چاڵاکوانێک دەدرێت 
2020-08-25 [02:46 AM]

ZNA- ھەولێر


لەشاری بەسرە باشووری عێراق چەند کەسێک ھەوڵی تیرۆرکردنی روقیە الدوسری چالاکوانی بواری مەدەنی ئەو شارە دەدەن . 

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی سۆمەرییە نیوز ، چەند کەسێکی نەناسراو لە ناوەڕاستی شاری بەسڕە ھەوڵی تیرۆرکردنی روقیە الدوسرییان داوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، روقیە الدوسری لە ھەوڵی تیرۆرکردنەکە رزگاری بووە . 

دوێنێ لە شاری بەسرە ھەوڵی تیرۆرکردنی سێ چالاکوانی مەدەنی دراوە و دووانیان برینداربوونە و یەکێکیان رزگاربووە ، چەند رۆژێکیش لەمەوبەر لە شاری بەسڕە کچە چالاکوانی مەدەنی ریھام یەعقوب و ھاوڕێیەکی تیرۆرکران . 

ی.ا 
سەرچاوە | سۆمەرییە نیوز 

 





ئەم هەواڵە 4855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad