ZNA – هەولێر
هێزەكانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری مووسڵ ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا 13 چەکداری داعش کوژران و 23ی دیکەش دەستگیرکران.
ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە ناوچەکانی هەردوو شارەدێی گەیارە و شۆرە، لە باشووری موسڵ ئەنجامدا و بەهۆیەوە 13 چەکداری داعش کوژران و 23ی دیکەش دەستگیرکران.
مەحلاوی، راشیگەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە ئەنجام دەدەن.
ئەم هەواڵە 12781جار خوێندراوەتەوە |