English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەروازە سنووریەكانی عێراق داهاتی یەك رۆژیان زیاتر لە 4 ملیار دینارە
2020-08-26 [09:20 AM]

​ZNA – هەولێر


دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق ئاشكرایدەكا، دەروازە سنوورییەکانی عێراق داهاتی یەك ڕۆژی  زیاتر لە 4 ملیار دینارە، وەزیرێکیش دەڵێت، ئەگەر رێوشوێنەکان تووندبکرێن داهاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەکان 10 ملیار دۆلار دەبێت

رۆژی سێشەممە 25/8/2020، دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،  داهاتی رۆژی دووشەممە 24/8/2020ی گومرگەکان گەیشتووەتە 4 ملیار و 250 ملیۆن دینار، ئەمە وێرای ئەوەی هەندێک کاڵا گومرگیان لەسەر نییە و کەمی هاوردەکردن بەهۆی رێکارەکانی پەتای کۆرۆناوە.

محەممەد دەراجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری پێشووتری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، ئەگەر رێکاری تووند لە دەروازەکان بگیرێتەبەر،  ئەوا داهاتی ساڵانەی دەروازەکان 10 ملیار دۆلار دەبێت

زیادبوونی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دوای ئەوەدێت، کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێزی سەربازی  رەوانەی چەند دەروازەیەکی سنووری کرد و لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی دەرهێنا.

  

 





ئەم هەواڵە 4558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad