English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی میسی ئاشکرا دەبێت 
2020-08-26 [02:57 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەست بەرداربوون لە سوارێز ھۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی میسی بوو بۆ جێھێشتنی یانەی بەرشەلۆنە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ئەو شێوازەی لە بەرامبەر سوارێز بەکارھات بۆ رۆیشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە ھۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی میسی بوو لە جێھێشتنی یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، سوارێز نزیکترین ھاوڕێی میسییە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا و زۆربەی کاتەکان بە خێزانی بەیەکەوە بەسەر دەبەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە ، شێوازی بەڕێکردنی سوارێز لەلایەنی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە میسی زۆر نیگەران کردووە و ھەستی بەوە کردووە کە نزیکترین ھاوڕێی لێ دوور دەخەنەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad