English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد
2020-08-26 [07:45 AM]

​ZNA- هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کۆتایی سەردانی بۆ تاران رایگەیاند، ئێران و ئاژانس لەسەر بەرزکردنەوەی بڕوا بەیەکتربوون و بەهێزکردنی هاوکارییەکانیان رێک‌کەوتن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێران بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ چارەسەکردنی نیازپاکانەی ئەوکێشانەی ئاژانسی وەزەی ئەتۆمی دیاریی کردوون دەرفەتی دەست گەیشتن بە دوو بنکەی ئەتۆمیی بۆ چاودێران رەخساندووە.

دوولایەن لەبەیاننامەکەدا پشت‌راستیان کردووەتەوە کە سەربەخۆیی بێلایەنانە و بابەتیانە‌بوونی کاری ئاژانس بۆ دەرخستنی راستییەکان پێویستە. هەروەها گوتراوە ئاژانس هەموو زانیارییەکان بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە و دڕدۆنگییە ئەمنیەتییەکانی ئێرانیش لەبەرچاو دەگرێت.

ئەو دوو شوێنەی کە بە شاراوەیی مابوونەوە و ئاژانس دەستی پێیان رانەگەیشتبوو، دەگوترێت یەکیان لە نزیک "شاهرەزا"ی ئیسفەهان و ئەوەی دیکەیان لە نزیک تارانە.





ئەم هەواڵە 5479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad