English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیتەرز: لە سووریا چەند سەربازی ئەمریکایی لە نزیک هێز رووسەکان بریندار بوون
2020-08-26 [08:11 AM]

ZNA- هەولێر


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرچاوەیەکی ئەمریکایی پشتڕاستی کردووەتەوە، لە سووریا چەند سەربازێکی ئەمریکایی لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی رووسەکان بریندار بوونە.

بە گوتەی سەرچاوەکە سەربازەکان بە گوللـه نەپێکراون و بە هۆی رووداوی ئۆتۆمبێل بریندار بوونە.

بەرپرسێکی دیکە گوتوویەتی ئەم رووداوە سەرەتای ئەم هەفتەیە روویداوە و بریندارکانیش برینەکانیان سووکە.

رۆیتەرز هەروەها بڵاوی کردووەرتەەو کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ورووسیا لەم بارەیەوە وڵامی ئەم ئاژانسەیان نەداوەتەوە.

هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریە (رۆژئاوا) و لە دەوروبەری بیرە نەوتەکانی ئەم وڵاتە دامەزراون و هێزەکانی رووسیان لەم ناوچانەن، بەڵام دوو لایەن هەوڵ دەدەن هیچ‌جۆر تێکهەڵچوونێک لە نێوانیاندا روو نەدات.

 





ئەم هەواڵە 6334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad