English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ڕەخنە له‌ تره‌مپ ده‌گیرێت
2020-08-27 [11:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی هەڵمەتە هێرشبەرانەکانی ڕووسیا لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بە هەوڵێکی سیاسی ناودەبەن و دەڵێن بێدەنگیی ترەمپ لەمبارەوە مانادارە.

بەرپرسانی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان بهێنرێت ڕاوەدوونانی زرێپووشی ئەمریکا لەلایەن ڕووسیەکانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە لانیکەم چوار سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

ڕۆژنامەی نیویورک تایمز لەبارەی بێدەنگیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە کە لە کۆتاییەکانی 2019 تا ئێستا ناوبەناو ڕوو دەدات دەنووسێت: بێدەنگیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە نیشان دەدات کە ئەم وەزارەتە نایەوێت فۆكه‌س بخاته‌ سه‌ر گرژییه‌كان لەگەڵ مۆسکۆ ئەوەش لەسەروبەندی بەستنی کۆنگرەی کۆماریخوازەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و بەو شێوەیە تووڕەیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لێبکەوێتەوە.

بەڵام برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ لەدژی داعش، بێهەڵویستیی ترەمپ بەهۆکاری ڕاوەدوونانی هێزە ئەمریکییەکان لەلایەن پۆلیسی سەربازیی ڕووسیاوە دەزانێت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوی کردەوە: ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ دەکەن کە لەزێر دەسەڵاتدارێتیی ترەمپدا پارێزراوین بەڵام دەبینین هێزە ڕووسیەکان راوه‌دووی هێزە ئەمریکییەکان ده‌نێن و برینداریان دەکەن.

مه‌كگۆك ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت و ده‌ڵێت: ئەم بەریەککەوتنە چەندین مانگە ڕوودەدات بەڵام ترەمپ باسی ئەو پرسە ناکات، ترەمپ هێزەکانی ئێمەی بێپشتیوان کردووە.

 

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 5359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad