English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا ئامێرێكی پێشکەوتووی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌كات
2020-08-27 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌ پزیشكییه‌كان له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان پێ دراوه‌ پشكنینێكی نوێ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌كار بهێنن كه‌ له‌ ماوه‌ی ١٥ خوله‌كدا ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌رده‌خات.

كۆمپانیاكه‌ تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی پشكنینی ئه‌نتیجێن بۆ كۆرۆنا ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا (ئێف دی ئای)یان به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌ی پشكنین هێنده‌ی كرێدی كارتێك ده‌بێت و ده‌تواندرێت هه‌ڵبگیرێت، پێویستی به‌ پێداویستیی دیكه‌ نییه‌ و مه‌عجونی پشكنینه‌كه‌ش به‌ پێنج دۆلار ده‌فرۆشرێت.

له‌ تشرینی دوومه‌وه‌ نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن مه‌عجونی پشكنین به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

كۆمپانیاكه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رنجیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنێكیش بۆ مۆبایل داده‌نێن كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی پشكنینیان كردووه‌ ده‌توانن كه‌ چوونه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شوێنی كاره‌كانیان ئه‌نجامه‌كانی پشكنینه‌كانیان نیشان بده‌ن.

ئه‌م كۆمپانیایه‌ تا ئێستا بۆ پێنج مه‌عجونی پشكنین كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه‌، یه‌كێك له‌وانه‌یش ''ID Now" كه‌ له‌ كۆشكی سپی به‌كار ده‌هێندرێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 7039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad