English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارودۆخی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ هیندستان و بەرازیل و مەکسیک
2020-08-29 [10:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له میانی ‌٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢١ كه‌سی دیکە له‌ هیندستان ، ٨٥٥ كه‌سی دیکە له‌ به‌ڕازیل و ٥٥٢ كه‌سی دیکە له‌ مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان رایگه‌یاند، به‌ گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٢١ كه‌سی دیكه‌ كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته‌ به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٦٢ هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٧٦ هه‌زار و ٤٧٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه‌ و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٤٦٣ هه‌زار و ٩٧٣ كه‌س.

تاكوو ئێستا له‌ هیندستان دوو ملیۆن و ٦٤٨ هه‌زار و ٩٩٩ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه‌ له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا.

- به‌ڕازیل

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٨٥٥ كه‌سی دیكه‌ كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته‌ به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ١١٩ هه‌زار و ٥٠٤ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٤٣ هه‌زار و ٤١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه‌ و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٨٠٤ هه‌زار و ٨٠٣ كه‌س.

له‌ ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه‌ و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله‌، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره‌ به ‌شێوه‌یه‌ك‌ ٧٩٦ هه‌زار و ٢٠٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٩ هه‌زار و ٦٩٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تاكه‌ی‌ تیادا تۆماركراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌واوی به‌ڕازیل دوو ملیۆن و ٩٧٦ هه‌زار و ٧٩٦ كه‌س دوای تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕازیل كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌ ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له‌ ئه‌مریكای لاتیندا.

- مه‌كسیك

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٥٢ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٦٣ هه‌زار ١٤٦ كه‌س.

هاوكات پێنج هه‌زار و ٨٢٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه،‌ به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ گه‌یشتووەته، ٥٨٥ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت؛ هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ٤٠٤ هه‌زار و ٦٦٧ تووشبووی په‌تاكه‌‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌‌ له‌ ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته‌ له‌ رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.

 

aa





ئەم هەواڵە 3838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad