English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی کوردستان ... سه‌دان تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
2020-08-29 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٢ نەخۆشی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چارەسەری پزیشکی، چاکبوونەتەوە".

وەزارەتی تەندروستیی روونی كرده‌وه‌: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) تۆمارکران

وتیشی، "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هه‌زار و ٣٢ کەس".

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە ١٨٥

١. کەرەنتین:  هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە

٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین:  ٤٢٣٥ پشکنینی نوێ

١٣٥٧ هەولێر، ٦١١ سلێمانی، ٧٥ گەرمیان، ٢١٩٢ دهۆك

٣. تووشبوو:  ٣٦٢ تووشبووی نوێ

١٩٥ هەولێر

١٠٨ سلێمانی، ١٨ گەرمیان

٤١ دهۆك

٤. چاکبوون:  ٥٨٢ چاکبوون

٢٩٤ هەولێر

٢٦ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان

٢٢٩ دهۆك

١١ هەڵەبجە

٥. مردن:  ٢٥ مردن

١٢ هەولێر

٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین

٣ دهۆك

١ ‌هەڵەبجە

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٣٠ دەرچوو

پشکنین ٣٠٣٥٦٨ ١٢٢٥٦٤ هەولێر، ٨٦٢٥٦ سلێمانی، ٩١٩٣٦ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە

تووشبوون ٢٧٦٢١ ١١٤٩٣ هەولێر، ١١٦٢٤ سلێمانی، ٣٦٥٣ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە

چاکبوون ١٧٣٨٦ ٧٢٠٨ هەولێر، ٧٩٥٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٧٤ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ٩٢٠٣ ٣٩٠٠ هەولێر، ٣٠٧٩ سلێمانی، ٢١٦٤ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە

مردن ١٠٣٢ ٣٨٥ هەولێر، ٥٨٦ سلێمانی، ٤٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢٩ی ئاب ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 4663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad