English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسوریا هێرش دەكرێتە سەر سوپای توركیا
2020-08-30 [09:06 AM]

​ZNA – هەولێر


درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای ئیدلب-ی  سووریا، هێرشکرایە سەر یەکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا، بەو هۆیەوە 9 کەس برینداربوون.

 

 
ئاژانسەکانی تورکیا بڵاویان كردەوە ، درەنگانی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە یەکەیەكی سەربازی سوپای تورکیا نزیکبووەتەوە کە لە شارۆچکەی فوریاکا سەر بە شاری ئیدلب جێگر بوونە، دوای ئەوەی سەربازانی تورک شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ئاگادار دەكەنەوە، ئەویش لە دووری 20 مەتر ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت و لە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقە لە سەربازانی تورک دەكەن، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە، دواتر ئەو چەکدارانەی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدان هەڵدێن و ئۆتۆمبێلەکەش دەتەقێتەوە
 
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە، بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 9 کەس بریندار بوون، سەرجەمیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هاتای لە تورکیا




ئەم هەواڵە 6895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad