English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... بۆمبێك بەكاروانێكی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دا تەقییەوە
2020-08-30 [09:29 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  دژ بە داعش لە باشووری عێراق تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای زیقار، لە باشووری عێراق گوتی: "بۆمبێكی چێنراو كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لەسەر یەكێك لە رێگەكانی پارێزگای زیقار چێنرابوو بە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش تەقیوەتەوە".

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی لەوەیش كرد كە تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددەی نەبووە.

تا ئێستا هیچ لایەك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە رانەگەیاندووە، هەروەها دەسەڵاتدارانی عێراقیش هیچ لایەكیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار نەكردووە.

ئەنادۆڵو





ئەم هەواڵە 4261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad