ZNA - هەولێر
سەرچاوە عێراقیەکان باس لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن.
دەڵێن ئەم مووشەکە ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٩ی ئاب هاوێژراوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، مووشەکەکە زیانی بە باڵەخانەیەک گەیاندووە، بەڵام هیچ کۆژراو یان بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە و شوێنی کەوتەنە خوارەوەی تەنیش باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە.
لە ماوەی هفتەیەکدا ئەمە دووهەم جارە بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا. رۆژی پێنجشەممەی رابردووش ئەم گەڕەکەی بەغدا سێ مووشەکی کاتیۆشای بەرکەوتبوو.
ئەمریکا میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بە هاویشتنی ئەم مووشەکانە تۆمەتبار دەکات.
ئەم هەواڵە 12586جار خوێندراوەتەوە |