English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان گورزێکی دیکەی بەرکەوت 
2020-08-30 [07:17 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆنالد کومان راھێنەری نوێی بەرشەلۆنە جگە لە رۆیشتنی لیونێل ھەواڵێکی دیکەی ناخۆشی پێگەیشت . 

کومان ئارەزووی دەکرد لەم وەرزە گرێبەست لەگەڵ یاریزان ڤان دی بیکی ھۆڵەندی مۆربکات بۆ ئەوەی لە ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە یاری بکات، بەڵام یاریزانەکە یانەیەکی دیکەی ھەڵبژارد . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، ڤان دی بیک بە ھاوڕیێکانی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی راگەیاندووە کە بۆ وەرزی داھاتوو دەچێتە یانەی مانشستەریونایتد و ھەفتەی داھاتوو ھەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە ڤان دی بیک داوای ٥٥ ملیۆن یۆرۆی دەکرد و یانەی مان یونایتد ئامادەیی خۆی نیشانداوە ئەم بڕە پارەیە بدات بۆ گرێبەستەکەی ڤان دی بیک . 

کومان بەنیاز بوو بە ھاتنی ڤان دی بیک سەر لەنوێ پێکھاتەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە بەھێز بکاتەوە ، بەڵام لە تواناکانی ئەم یاریزانە بێ بەش بوو . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad