English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتەنیاهۆ باسی پەیوەندی نهێنی ولاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەكات
2020-08-31 [08:23 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات زۆر وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی بە نھێنی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەیە و گفتوگۆکانیان دوور لە چاوی کامێرا و میدیاکان دەكەن.

ھەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەردەوامە و ھەریەک لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ لە تەلئەبیبن، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی باڵای ئیسرائیلی بچنە ئەبوزەبی.

دوێنێ بنیامین ناتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمبارەیەوە گوتی "بۆ یەکەمجار لە مێژوودا فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی کە شاندێکی باڵای ئیسرائیلی ئەمەریکی ھەڵگرتووە، لە تەلئەبیبەوە دەگاتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتوو.

دوێنێش ئیمارات بەفەرمی بایکۆتی لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل ھەڵوەشاندەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەبینین ئەم رێککەوتنە چ پێشکەوتنێک دێنێتە ئاراوە، زۆر گفتوگۆی دیکەی نھێنیمان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان هەیە، کە بە راستی دەیانەوێت دان بە ئیسرائیل و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێن".

جێر کۆشنەر، راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا و بەرپرسی مەلەفی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئیدارەی ترەمپیش باسی لەوە کرد؛ ئامادەکاری تەواو کراوە، لە رۆژانی داھاتوودا چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 5236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad