English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل... نزیكەی بە 30 پیاو دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر كچێكی 16 ساڵی
2020-08-31 [08:39 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەنجامدانی دەستدرێژییەکی بەکۆمەڵی سێکسی لە ئیسرائیل بووەتەهۆی توڕەبوونی بەرپرسان و ژنان، لەئێستاشدا ناڕەزاییەکی گەورە دژی پیاوانی دەستدرێژیکار و هەلپەرست لەو وڵاتە دەستیپێکردووە

لەسەرەتای ئەم مانگە لە شاری ئیلیاتی باشووری ئیسرائیل، نزیکەی 30 پیاو لە دەرەوەی ژووری هۆتێلی کچێکی تەمەن 16 ساڵ وەستاون و بەسەرە دەستدرێژییان کردوەتە سەری

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: "ئەوەی روویداوە شۆکهێنەرە، هیچ وشەیەکی دیکە نییە پێناسەی بکات، ئەوەی روویداوە تەنیا تاوانێک نییە دژی ئەو کچە ئەنجامدرابێت، بەڵکو تاوانە دژی مرۆڤایەتی و دەبێت سەرکۆنە بکرێت و ئەنجامدەران سزابدرێن". 

بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، "هەوڵدەدەم تێبگەم، بەڵام شکستدەهێنم. ئەو پیاوە دەیەوێت چ شتێک بسەلمێنێت کە لە ریزێکی قەرەباڵغدا لەگەڵ دەیان پیاوی دیکە لە رێگەی ژوورێک دەوەستێت، کاتێک لەو ژوورەدا کچێک راکشاوە؟

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، لێکۆڵینەوەی پۆلیس بەردەوامە، بەڵام پێش ئەوەی لە گۆشەنیگای تاوانەوە سەیری ئەم دەستدرێژییە بکرێت، دەبێت رۆح و ناخی خەڵک خاوێن بێتەوە

تاوەكو ئێستا رۆژانە خۆپێشاندانی بەرفراوان لە زۆربەی شارەکان بەڕێوەدەچێت، ژنان دەستیان بە کەمپەینێک بەناوی "زیاتر لە 30" کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن، دەستدرێژی سێکسی زۆر لەوە بەربڵاوترە کە ئەم رۆژانە قسەی لەسەر دەکرێت

بەشێکی سەرەکی کەمپەینەکە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجامدەدرێت و رێکخەرانی داوا لە ژنان دەکەن ناوی ئەو کەسانە ئاشکرابکەن کە دەستدرێژییان کردوونەتەسەر

سەرپەرشتیکارانی هەڵمەتەکە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زانیاری شۆکهێنەریان بەدەستگەیشتووە. کچێک نووسیویەتی "کاتێک تەمەنم 17 ساڵ بوو، شۆفێرێکی تەکسی کە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ بوو بەناوی یۆناسان دەستدرێژی کردە سەرم" و یەکێکی دیکە ئاماژەی بەوەکردووە کە باوکی خۆی دەستدرێژی کردوەتەسەری، ئەوەش کاتێک تەمەنی زۆر کەم بووە

سەنتەری قەیرانی دەستدرێژی لە ئیسرائیل دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 230 ژن و ساڵانە نزیکەی 84 هەزار ژن لە ئیسرائیل هێرشیان دەکرێتەسەر

لە هەر 5 ژن لە ئیسرائیل کەسێکیان لە ژیانییدا دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر. تووندوتیژیی سێکسی کاریگەری لەسەر هەموو ژنان هەیە.

پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا توانیویانە 2 کەس لە دەستدرێژیکاران بگرن و دەیاندەنە دادگا

 





ئەم هەواڵە 5710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad