English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا ئیدانەی ئەو بێڕێزیە دەكات كە لەنەرویج بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز كرا
2020-08-31 [09:21 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند ''بەتوندترین شێوە ئیدانەی بێڕێزی دەکەین بەرامبەر قورئانی پیرۆز لەلایەن گرووپێکی دوژمن بە ئیسلام و رەگەزپەرستەوە لە نەرویج''.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو بێڕێزیە بڵاو کردەوە کە لە نەرویج بەرامبەربە قورئانی پیرۆز كراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو بێڕێزیە دەکەین كە بەرامبەر به قورئانی پیرۆز كرا  لەلایەن گرووپێکی دوژمن بە ئیسلام و رەگەزپەرستی  نەرویجی، وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە، ئەو جۆرە کردە هاندانانە، تەنها موسڵمانان ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەوڵەتانی یاسا و سیستمەکانی دیموکراسیش دەکەنە ئامانج، ئەو پاشماوانەی نازی وەک ڤایرۆس دەوری کۆمەڵگەکەیان داوە و زیانی پێ دەگەیەنن''.

لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە  کە بەرەنگاربوونەوەی ئەو عەقڵیەتە نەخۆشانە تەنها بە وەلانانی ئەو سیاسەتمەدارانە دەبێت کە ئەو بۆچوونانە بڵاودەکەنەوە، جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە کۆکردنەوەی رەگەزپەرستیی و دوژمنایەتیکردنی ئیسلام لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا زۆر هەڵەیە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە رێگری نەکردن یان خاوەندارێتیکردنی بەشێکی ئەو گوتە رەگەزپەرستیانە لەلایەن رەوتی پارتە سیاسییە سەرەکییەکانەوە لە پێناو دەنگدا، مەترسییەکی زۆر جددی دروست کردووە .

دوێنێ گرووپێکی راستڕەوی توندئاژۆی دژبە ئیسلام لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا، قورئانی پیرۆزیان دڕاند.

 





ئەم هەواڵە 6190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad