English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی باڵای تورکیا چه‌ندین پرس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
2020-08-31 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بۆ دانوستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایەی ناوچەکە سەردانی ڕووسیایان کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دەروەی تورکیاوە دەست کەوتوون باس لەوە دەکەن شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی سەدات ئونال جێگری وەزیری دەروەی تورکیا بۆ گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایەی ناوچەکە سەردانی ڕووسیایان کردووە.

ئاژانسی CNN turk لەمبارەوە بڵاوی کردەوە جگە لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەروەی تورکیا ژمارەیێک بەرپرس لە وەزارەتی بەرگری و چەند بەرپرسێکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتوونەتە رووسیا و لەگەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ لەبارەی چەند بابەتی جیاواز لەوانه‌ پرسی لیبیا گفتوگۆ دەکەن.

ئەم سەردانەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەواڵی سەردانی شاندێکی باڵای کوردستانی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتی سووریا سەردانی مۆسکۆیان کردووە.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 6628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad