ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ماسیۆ توله‌ر رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێ بوونی هه‌میشه‌یی سه‌ربازی له عێراق هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا هێرشه مووشه‌كه‌كانی كاتیۆشا بۆ سه‌ر به‌غدا به كارێكی توندڕه‌وی له‌قه‌ڵه‌م دا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا وتی، هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی زۆر له مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت بوونی سه‌ربازی له عێراق به هه‌میشه‌یی بكات، له پێنج ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كانی له جه‌نگه‌كانی دژی داعش سه‌ركه‌وتوو بووین.
وتیشی، له كۆتایی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ تیمی هونه‌ری گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی كۆتایی جه‌نگ دیاری بكرێت، له هه‌مان كاتدا له زۆر له هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان ده‌بیستین و ده‌ڵێن پێویسته هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت.
ماسیۆ توله‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌روو، بوونی ده‌نگی توندڕه‌و ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی مووشه‌ك بگرنه بنكه سه‌ربازییه‌كان و دیپلۆماسییه‌ت، ئه‌مانه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ناكه‌ن.
توله‌ر هۆشداری دا: ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی عێراق سه‌ركه‌وێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له پرسه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ته‌نانه‌ت له نێوان عێراق و هاوپه‌یمانان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه.
روونی كرده‌وه، هیوادارین په‌رله‌مانی عێراق رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ره‌ت نه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك رێككه‌وتنی ستراتیژی له ساڵی 2008 له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، هه‌ر ره‌فتارێك له میانی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ین ئه‌وه جێبه‌جێكردنی یاسایه، سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌م دواییه ئه‌نجاممان داوه، له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ستراتیژی یه‌ك ده‌گرێته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌بووه.
RT
ئەم هەواڵە 12088جار خوێندراوەتەوە |