English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان.. سه‌دان تووشبوو و 25 گیانلەدەستدان
2020-08-31 [01:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لەو ماوەیەدا 591 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 25 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە زۆرترین پشکنینی کۆرۆنا لە دهۆک ئەنجامدراوە 2481، کە ئەنجامی 243 کەسیان پۆزەتیڤ بووە.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 28 هەزار و 752 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 18 هەزار و 49ـیان چاکبوونەتەوە و هەزار و 74 کەسیشیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

١. کەرەنتین: هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە

٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

 

٢. پشکنین: ٥٢١١ پشکنینی نوێ

1777 هەولێر، ٧٠٤ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان، ٢٤٨١ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە

 

٣. تووشبوو: ٥٩١ تووشبووی نوێ

١٦٩ هەولێر

١١٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان

٢٤٣ دهۆك

٣٠ هەڵەبجە

٤. چاکبوون: ٣٧٠ چاکبوون

٢٥٥ هەولێر

٥٢ سلێمانی، ٤٣ گەرمیان

٢٠ هەڵەبجە

 

٥. مردن: ٢٥ مردن

٩ هەولێر

١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین

٣ دهۆك

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٣٠ دەرچوو

پشکنین ٣١٣٨٥٠ ١٢٥٦٧٤ هەولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دهۆك، ٢٩٠٧ هەڵەبجە

تووشبوون ٢٨٧٥٢ ١١٨٠٠ هەولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دهۆك، ٨٩٥ هەڵەبجە

چاکبوون ١٨٠٤٩ ٧٦٨٠ هەولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٨١٠ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ٩٦٢٩ ٣٧١٢ هەولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە

مردن ١٠٧٤ ٤٠٨ هەولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣١ی ئاب ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad