English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڵمەتی لابردنی بارتومیۆ دەستی پێکرد
2020-08-31 [02:34 AM]

ZNA- ھەولێر


لە شاری بەرشەلۆنە ھەڵمەتی لابردنی جۆزێب ماریا باراتومیۆ لە سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەستی پێکرد . 

ئەندامانی یانەی بەرشەلۆنە ژمارەیان ١١٠ ھەزار ئەندامە و ئەگەر ھاتوو ١٥% واژوویان کرد بۆ لابردنی بارتۆمیۆ ، ئەوا لەماوەی داھاتوو راپرسی دەکرێت لەسەر لادانی لەسەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە . 

لە ئێستادا لایەنگرانی ھەڵمەتی لابردنی بارتۆمیۆ ١٤ رۆژیان لەپێشە بۆ کۆکردنەوەی واژووەکان و پێویستە زیاتر لە ١٦ ھەزار کەس واژوو بکات بۆ ئەوەی بچێتە قالبێکی فەرمی و دەست بکرێت بە راپرسییەکە . 

بەھۆی بڕیاری رۆیشتنی میسی لەیانەی بەرشەلۆنە ھەڵمەتێک لە دژی بارتۆمیۆ و دەستەی کارگێڕی یانەکە دەستی پێکردووە ، چونکە ھاندەران پێیانوایە بارتۆمیۆ و دەستەکەی ھۆکارن بۆ رۆیشتنی میسی و دابەزینی ئاستی یانەی بەرشەلۆنە .

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad