English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان ستی ھەنگاوێک لە میسی دێتە پێش 
2020-08-31 [03:20 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی مانشستەر ستی یەکەم ھەنگاوی گواستنەوەی لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی دەست پێکرد. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، یانەی مانشستەر ستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرھەم ھێنانی فیلم پێکھاتووە بۆ کۆکردنەوەی وێنە دۆکۆمێنتاریەکانی میسی ، بۆ ئەوەی لە ئاھەنگی واژوو کردنی بۆندەکەی لەگەڵ مان ستی نیشان بدرێت .

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەمە ھەنگاوێکی پێش وەختەی مان ستیە بۆ پێشوازیکردن لە میسی ، ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ گفتوگۆیەکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە نییە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی مانشستەر ستی چاوەڕێی بارودۆخی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکەن بۆ ئەوەی بۆندێکی فەرمی پێشکەش بکەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad