ZNA – هەولێر
بەگوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، زیاتر لە 240 هەزار پلەی دامەزراندن لە پڕۆژە بودجەی فیدڕاڵی 2021 جێیکراوەتەوە.
ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای نوێی خانەنشینی زیاتر لە 240 هەزار پلەی دامەزراندن لە خۆدەگرێت، کە بڕیاربوو لە بودجەی 2020 جێگیر بکرێت، بەڵام بەهۆی پەسەند نەکردنی پڕۆژە بودجە، یاساکە پەکی کەوت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پلانە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ پڕۆژە بودجەی فیدڕاڵی 2021.
ئەم هەواڵە 12595جار خوێندراوەتەوە |