English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌گۆردڕێت
2020-09-01 [01:06 AM]

ZNA-ھەولێر


وابریارە له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ یاسادانان پەرلەمانی كوردستان سه‌رۆكی‌ ئه‌و ده‌ستانه‌ بگۆریت كه‌ ماوه‌ی‌ یاساییان به‌سه‌رچووه‌.


وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان تەنھا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان كردۆتەوه‌، مه‌رجه‌كانیشی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌پاڵێون دیاریكردون‌.


ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان گووتی: مەرجەکان بۆ ئەوکەسانەی کە خۆیان دەپالێون بەم شێقەیەن، دەبێت هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جی بێت، ھەروەھا به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بورای مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ، خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یاكه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ، به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات، به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته‌ داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە ئاییندەدا سەرۆكی ئەودەستانەش دەگۆردرێت كە ماوەی یاساییان تەواوبووە كە جگە لە دەستەی مافی مرۆڤ بریتین لە‌ دەستەی ده‌سپاكی‌ و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad