English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. ده‌یان كارتۆن چپس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، پزیشکێكی پسپۆڕیش زیانه‌كانی ئاشكراده‌كات
2020-09-01 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی ئێرانیدا ده‌گرن و پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ زیانه‌كانی چپس له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ ئاشكرا ده‌كات، پزیشکێكی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكراده‌كات وبه‌ ده‌ خاڵ زیانه‌كانی بۆ دایكان و باوكان رونده‌كاته‌وه‌ هانیان ده‌دات رێگری بكه‌ن له‌خواردنی چپسی په‌تاته‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بونی به‌رواری ئێرانی، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (60) كارتۆن چپسدا گرتوه‌ و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: به‌پێی تایبه‌ت مه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت به‌پێی ستانداردی جیهانی به‌رواری به‌رهه‌مهێنان وبه‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رێگری له‌فرۆشتنی ده‌كرێت.

هاوكات پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: كه‌مترین مادده‌ی سودبه‌خشی بۆ منداڵ تێدایه‌ به‌ڵام هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

له‌ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ د. پشدەر عه‌بدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكراده‌كات وبه‌ ده‌ خاڵ زیانه‌كانی بۆ دایكان و باوكان رونده‌كاته‌وه‌ هانیان ده‌دات رێگری بكه‌ن له‌خواردنی چپسی په‌تاته‌.

1- قەڵەوی و کێش زیادی، بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.

2- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.

3- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.

4- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان .

5- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.

6- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

7- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ازعاج کەر لە سرووشتی منداڵەکە.

8- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت (acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

9- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک بوونەوەی منداڵ.

10- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست ئەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

 

 





ئەم هەواڵە 2170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad