English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هێرشێکی ئیسڕائیلدا بۆ سەر سوریا نۆ كه‌س كوژران و بریندار بوون
2020-09-01 [01:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای ڕاگەیاندنه‌كانی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ بەهۆی هێرشێکی موشەکی ئیسڕائیلەوە دوو کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون و زیانی مادیشی لێكه‌وته‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەکه‌وه‌ وتی، هێزه‌كانی بەرگری ئاسمانی سوری بەرپەرچی زۆربه‌ی موشەکەکانی ئیسڕائیلی داوەتەوە کە لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە بە ئاڕاستەی شوێنە سەربازییەکانی باشووری دیمەشق هەڵدراون.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بەوەدا ئافرەتێک کوژراوە و هاوسەرەکەشی لە تەقینەوەکەدا برینداربووە. بەڵام ڕوون نییە ئەمانە لەنێو ئەو قوربانیانەدان کە سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی پێداون یاخود نا.

پێشتر لە مانگی هەشتدا فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕائیل هێرشیان کردۆتە سەر ئامانجەکانیان لە سوریا و ئیسڕائیل دەڵێت ئەو هێرشانە وەکو وەڵامدانەوەیەک بوون بۆ هەوڵی تەقاندنەوەی ئەو پەرژینەی لەسەر هێڵی پەیماننامەی نێوان سوریا و ئیسڕائیل لە گۆلان کێشراوە.





ئەم هەواڵە 6112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad