English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا به‌فڕۆكه‌یه‌ك شەش ملیۆن بەڵگەنامەی سەردەمی بەعسی گەڕاندەوە عێراق
2020-09-01 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە، فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی شەش ملیۆن بەڵگەنامەی سه‌رده‌می حزبی بەعسی پێشووی گەڕاندووەتەوە عێراق.

بەپێی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریكا وەك نیشاندانی نیازباشی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی شەش ملیۆن بەڵگەنامەی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاوی گەڕاندووەتەوە عێراق و لەئێستادا لە شوێنێكی نهێنی پارێزراو لە بەغدا هەڵگیراون.

لەگەڵ پەرەسەندنی كردەکانی توندتیژی لە عێراق 15 ساڵ لەمەوبەر و بە تایبەتیش دوای دووساڵ لە رووخاندنی سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراق، سەدام حوسێن كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی بەعس، ئەمریكا ئاشكرای كردبوو كە كۆمەڵێك ئەرشیف و بەڵگەنامەی جۆراجۆری رژێمی بەعسی رووخاوی، بە ئامانجی پاراستنیان، هەڵگرتووە.

لە 2013دا ئەمریكا كۆمەڵێك لەو بەڵگەنامانەی گەڕاندبووەوە عێراق، بەڵام ئەوە ترسی لای لێكۆڵەرانی رۆژئاوا دروست كرد لەوەی کە ئەگەری هەیە ئەو بەڵگەنامانە وەك كارتی سیاسی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، نوری مالیكی-یەوە بەكاربهێندرێن.

لە نیسانی 2020دا، كاتێك گرژیی و ئاڵۆزییەکان ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتەوە، نووسەری بەناوبانگی عێراقی، كەنعان مەكییە و سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق مستەفا كازمی كە ئەو كات دامەزراوەی بیرەوەری عێراقی بەڕێوەدەبرد لە بەریتانیاوە گەڕانەوە عێراق و چەندین بەڵگەنامەیان لە ماڵی كەنعان مەكییە پاراست.

لە ساڵی 2008 دامەزراوەی هۆڤەر سەربە زانكۆی ستانفۆرد لە ڤێرجینیا رایگەیاندبوو كە دەستەی پاراستنی بەڵگەنامەكان لە ئەمریكا بەهاوكاری دەزگای پەیوەندی پاراستنی كەنەدا، بەڵگەنامەكانی سەردەمی بەعسیان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق، كە پێشتر بەڵگەنامەكان بۆ پاراستنیان لە بەغداوە گواسترابوونەوە بۆ ئەمریكا و لای خۆیەوە كەنعان مەكییەش ئاشكرای كردبوو كە حكوومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ریكخستنەوەی بەڵگەنامەكان لەلایەن دامەزراوەی هۆڤەری ئەمریكییەوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad