English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حامید کاکەیی : سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڵێنى داوه‌ پاركێك بۆ ناحیه‌ی پیرمام دروست بكات
2020-09-01 [02:26 AM]

ZNA-پیرمام


له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هەوای زاگرۆس حامید کاکەیی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى پیرمام رایگه‌یاند ، ژماره‌ى دانیشتوانى پیرمام له‌ ۳۰هه‌زار كه‌س پتره‌ ، له‌ سه‌ره‌تاى په‌نجایه‌كانه‌وه‌ بۆته‌ ناحیه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ، ۱۰ كیلۆمه‌تر له‌ شاری هه‌ولێر دووره‌ ، سێ شارۆچكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ، (به‌ستۆره‌ و كۆڕێ و سه‌ری بڵند ).


حامید کاکەیی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى پیرمام گووتیى : قه‌یرانى دارایی گرفتێكى زۆری دروست كردووه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی سنورەکەمان ، به‌ڵام به‌ میكانزمێكى تایبه‌ت ره‌وشه‌كه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ین و هه‌موو فه‌رمانگه‌كان له‌نێو یه‌كدى هه‌ماهه‌نگ و هاوكارن و جگە لەوەش هه‌ماهه‌نگى ته‌واومان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێر .


هەروەها حامیدکاکەیی بەرێوبەری ناحیەی پیرمام ئەوەشی بۆ،ئاژانس یهەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تى خۆی پاركێك بۆ پیرمام دروست بكات ، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌و ناحیه‌یه‌ بێ پاركه‌ ، ره‌نگه‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ پیرمام جێ به‌ جێ بكرێ. كێشه‌ى نه‌بوونى نه‌خشه‌مان هه‌یه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ى پیرمام ، به‌تایبه‌ت كۆڕێ ، ئه‌م گرفته‌شمان گه‌یاندووه‌ به‌ به‌رێز پارێزگار ، له‌ ته‌ماسیش داین كه‌ وێستگه‌یه‌كى كاره‌با بۆ پیرمام دابنرێت ، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌باى هه‌ولێر له‌ په‌یوه‌ندیداین ، هه‌روه‌ها كێشه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له‌ سنوره‌كه‌مان هه‌یه‌ ، به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاری تایبه‌ته‌ و له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا خه‌ڵك رووى لێده‌كات ، بۆیه‌ داواكارین له‌و گه‌شتیارانه‌ ئه‌و زبڵ و پاشماوانه‌ى خۆیان به‌ دروستى له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى دابنێن تا كۆمپانیاكانى پاك كردنه‌وه‌ هه‌ڵیبگرن و زبڵخانه‌ دروست نه‌كه‌ن.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad