English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ھاورێی نزیکی میسی داوای مانەوەی دەکەن 
2020-09-01 [02:35 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژانە ھەواڵی جیاواز لەسەر رۆیشتن یان مانەوەی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە دەکرێت بەڵام ھاوڕێ نزیکەکانی ئارەزوو دەکەن میسی لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕت ، سوارێز و ڤیدال داوایان لە میسی کردووە لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و روو نەکاتە ھیچ یانەیەکی دیکە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە داھاتووی سوارێز و ڤیدال لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دیار نییە ، چونکە کومان راھێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە داوای لێکردبوون یانەیەکی دیکە بۆ خۆیان بدۆزنەوە ، بەڵام ئەوا پێیان باشە میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، رۆژی پێنج شەممە باوکی میسی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدات بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی میسی لەگەڵ یانەکەی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad