ZNA - هەولێر
بەرپرسانی ئەمریکا دوو ماڵپەڕی کەناڵی ئاسمانیی ئەلئیتیجاهی سەر بە کەتائیبی حزبوڵڵای عیراقیان داخست.
کاتی چوونە ژوور بۆ دوو ماڵپەڕی «Aletejahtv.com» و «Aletejahtv.org» کەناڵی ئاسمانی ئیتیجاهی سەربه کەتائیبی حزبوڵلا، پەیامێک بە زمانی ئینگلزی دەرەوکەوێت کە دەڵێت ئەم ماڵپەڕە لە چوارچێوەی یاسای ئەمریکادا وەستێنراوە.
کەتائیبی حزبوڵلا گروپێکی چەکداری میلیشیایی عێراقییە و ئەمریکا بە دەستهەبوون لە هێرشە مووشەکیەکانی سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی تۆمەتباری دەکات.
کەتائیبی حزبوڵڵا کە لە عێراق و سووریا بنکە و بارەگای هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٩ بەملاوە لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی تیرۆریستی ناسراوە.
ئەم هەواڵە 13375جار خوێندراوەتەوە |