English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل و حەماس بە نیوبژیوانیی قەتەر لەسەر ئاگربەست رێککەوتن
2020-09-01 [04:54 AM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەی بیان‌نامەیەکی نووسینگەی سەرۆکی حەماس، ئیسڕائیل بزاڤی حەماس بە نێوبژیوانیی باڵێۆزی قەتەر سەبارەت بە سەپاندنی ئاگربەست رێککەوتوون.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی حەماس‌دا هاتووە: "دوای گفتگو و پێوەندی‌گرتن لەگەڵ ئیسڕائیل و بە نێوبژیوانیی "محەمەدئەلعەمادی" باڵیۆزی بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست قەتەر لەگەڵ ئیسرائیل رێک‌کەوتین.

حەماس وێڕای دەستخۆشی گوتن بەم هەنگاوەی قەتەر رایگەیاند بەزوویی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی کەرتی غەزە دەست پێدەکەن کە لە ناخۆشییەکانی دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرنا کاریگەرییان دەبێت و بارودۆخەکە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی بەرلە تێکهەڵچوونەکان.

یەکێک لە بەرپرسانی فەلەستینی لە غەززە گوتی: ئەم رێککەوتنە بە هەماهەنگیی هەموو گروپە فەلەستینیەکان ئەنجام دراوە و بە هەموان راگەیەنراوە دەبدەبەی ئاگردار و تەقەمەنی بەرەو ئسیرائیل بەڕێ نەکەن.

بەگوتەی ئەم بەرپرسە فەلەستینیە کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بەگوێرەی رێککەوتنە نوێیەکە لە سەرلەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە هاوردەی سووتەمەنیش لەخاڵی سنووریی "کەرەم ئەبووسالم"ـەوە دەست پێدەکاتەوە.

پێشترێ‌ ئسیرائیل دوای هیڕش بە دەبدەبەی ئاگردار و هەڵگری تەقەمەنی بۆ سەر ئەم وڵاته لەلایەن فەلەستینییەکانەوە، خاڵە سنوورییە بازرگانییەکانی بەسەس فەلەستینییەکاندا داخستبوو.





ئەم هەواڵە 5734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad