English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی فەرەنسا گەیشتە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كۆدەبێتەوە
2020-09-02 [08:35 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق وسەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، دەشڵێت کە دەیەوێت یارمەتی عێراق بدات لە پاراستنی سەروەریی.

ئیمانوێل ماکرۆن رۆژی سێشەممە رایگەیاند "پشتڕاستی دەکەمەوە سبەی لە عێراق دەبم، لەگەڵ ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا) دەرفەتی ئەوەمان دەبێت بە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەک دەست پێبکەین، دەستپێشخەرییەک کە پاڵپشتیی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراق بکات بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەی، دەستپێشخەرییەکی راستەقینە".

ماکرۆن ئامانجییەتی لەو سەردانە ماوە کورتەی بۆ بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەبارەی پاراستنی سەروەریی عێراق گفتوگۆ بکات، بەغدا رێڕەوێکی سەربەخۆ بۆخۆی دیاری بکات، دوور لە واشنتن و تاران، کە هەردووکیان "دووژمنی یەکتر" و گەورە هاوپەیمانی عێراقن.

پەیامی ماکرۆن، هەمان پەیامی گەورە دیپلۆماتکاری فەرەنسی لودریان دەبێت، کاتێک مانگی تەممووزی ئەمساڵ لە سەردانێکدا لە بەغدا گوتی "دەبێت بەغدا خۆی لە ئاڵۆزییە هەرێمییەکان بەدوور بگرێت".

ماکرۆن، لەوەتەی لە ساڵی 2017ـەوە بە سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردراوە، یەکەمجارە سەردانی عێراق دەکات.

 





ئەم هەواڵە 3562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad