English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای رێككەوتنی حەماس و ئیسرائیل خواردن و كەلوپەلی پزیشكی گەیێندرایە كەرتی غەززە
2020-09-02 [09:06 AM]

​ZNA – هەولێر


بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بە ناوبژیوانی قەتەر رێککەوتنێكیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست واژۆکرد، دوای ئەوەش خۆراك و كاڵای پێویست گەیشتە غەززە.

دوای ئەو رێککەوتنە دەروازەکان بووژانەوە و خۆراک و کاڵای پێویست بۆ غەززە دەڕوات، لە دەروازەی سنووری کەرەم شالۆمە لەسەر سنووری نێوان ئیسرائیل و کەرتی غەززەی فەلەستین و وڵاتی میسر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان سووتەمەنی و هەندێ کەلوپەلی پزیشکییان گواستنەوە نێو کەرتی غەززە.
حازم قاسم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، "ئەوەی کە روویدا رێککەوتنێک بوو بۆ وەستاندنی هەڵکشانەکان، وەستاندنی دوژمنکاری زایۆنیستی دژ بە کەرتی غەززە، تاوەکو رێگە بدرێت بە نێوەندگیرەکان لەوانەش قەتەر کە ژمارەیەکی زۆر لە پرۆژە ئابوورییەکانیان بخەنەڕوو بۆ پشتگیریکردنی رۆڵەکانی کەرتی غەززە کە لەژێر کاریگەری گەمارۆکان و پەتای کۆرۆنادان، ئێمە دەڵێین ئەوەی کە کراوە هەنگاوێكی دیکەیە لەسەر رێگەی تێکشکاندنی گەمارۆی سەر غەززە کە زیاتر لە 14ساڵە بەسەریدا سەپێندراوە".

کەرتی غەززە لە ساڵی 2007وە لەژێر گەمارۆی ئیسرائیل و میسردایە، ئەوەش لەدوای ئەوەی کەرتەکە کەوتە ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی بزووتنەوەی حەماس.





ئەم هەواڵە 5029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad