English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعید هەرکی: پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر وێنەی دایکە عایشە لادەدرێت
2020-09-02 [09:26 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمرۆ چوارشەمە لە پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر وێنەی دایکە عایشە لادەبرێت و تاجەگوڵینە لە بەردەم وێنەکەی دادەنرێت.

 سەعید هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیار وایە کاتژمێر ۱۲ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲ـی ئەیلوی ۲۰۲۰، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر وێنەی دایکە عایشە لابدرێت و تاجەگوڵینە لە بەردەم وێنەکەی دابنرێت.

سەعید هەرکی گووتی، مەراسیمەکە بەبۆنەی چلەی ماتەمینیی کۆچی دوایی دایکە عایشەیە، کە لەلایەن پەرلەمانەوە بەرێوە دەچێت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان بەشداریی مەراسیمەکە دەکەن.

دایکە عایشە دایکی سێ شەھیدی پێشمەرگەیە کە پێکەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش شەھید بوون.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad